عەلاوی بۆ بەرهەم ساڵح: پێویستە هەنگاوی خێرا بگریتە بۆ رزگاركردنی عیراق


وێستگە نیوز-
ئەیاد عەلاوی سەبارەت بە دۆخی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و داوای لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق كرد بە زوویی دەستهەڵبێنێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنێك بەمەبەستی دەربازكردنی عیراق.


ئەیاد عەلاوی سیاسەتمەداری عیراقی و سەرۆكی حزبی ویفاقی نیشتیمانی كە هاوكات بۆ ماوەیەك سەرۆكوەزیرانی حكومەتی كاتی عیراق بووە لە راگەیەندوراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە "داوا لە برامان بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقی دەكەین، دەست بكات بە دیالۆكێكی گشتی كە نوێنەرانی بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان لەخۆ بگرێت، ئەوانەی بەشدار نەبوون لە قەڵاچۆكردنی خۆپیشاندەران و لەوانەی هاوكات دژی رژێمی پێشوو بوون، هەروەها  لە خۆپیشاندەرانی ئاشتی و لە یەكێتیەكان و سەندیكا پیشەگەرەكان، بۆ گفتوگۆ لەسەر یاسای هەڵبژاردن و سەرۆكایەتی وەزیران، هەروەها دیاریكردنی ئەرەكەكانی حكومەتی كاتی و لێپرسینەوە لە وانەی بوونە هۆی كوشتنی بە كۆمەڵی خۆپیشاندەران، تا ئەو دیالۆگە ببێتە هەنگاوێك بۆ ڕزگاركردنی وڵات لەوەی بەسەریدا هاتووە".

دەشڵێت "دۆخی ئێستا دەخوازێت سەرۆك كۆمار وەك سیفەتی ئەوەی هەیە كە نوێنەری سەروەری وڵات و پارێزەری دەستورە، رێكاری خێرا بگرێتە بەر بۆ دەرباز بوون لەم دۆخەی ئێستا..، لەگەڵ چارەسەركردنی ئەو لادانەی كە بە درێژەیی ساڵانی رابردوو بەسەریدا هاتووە".
 
 د.ح


AM:11:37:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 16640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو