سۆران عومەر: گەڕاوینەتەوە سەردەمی ئاودیوکردنی شۆفڵ و مس و فافۆن
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سەبارەت بە هاوردەکردنی دووگی ئاژەڵ و هێلکەی قاچاغ لە دەروازە سنورییەکان به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی ده‌ڵێت "باش دەزانن چی لە مەرزەکان دەگوزەرێت"، پێشی وایە کە سه‌رده‌می ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆسه‌رده‌می " ساڵی 1991 و ئاودیوی شۆفڵ و مس و فافۆن".
له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی كردوه، سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "دڵنیام لە من باشتر دەزانن چی لە مەرزەکان دەگوزەرێ! دەزانن ئێستە گەڕاوینەتەوە ساڵی 1991 سەردەمی ئاودیوی شۆفڵ و مس و فافۆن! بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و دەروازە سنوریەکانمان بانگێشتی پەرلەمان کردوە دەڵێن ئێستە بەبازگەکان دەڵێن چاوداخەن تاکو قافڵە بارە ھێلکەو دوگە قاچاخەکە تێدەپەڕێ، کەتێدەپەڕێ دەڵێن چاوتان بکەنەوه!"
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت: "ئێوە باش دەزانن ئەوەی ئەم قاچاخی و تاڵانی و سەرانە وەرگرتن و ھێنانی ھێلکەو دوگە دەکات ھێزی چەکداری ھەیەو دەسەڵاتدارە، باشیش دەزانن براو ئامۆزای کێن! دەزانن ھەموو شەوو ڕۆژێک لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێز خانەوە 40 سەیارەی بارھەڵگر ھێلکەو دوگ داخڵ دەکرێ بۆ ناوخۆ و خواروی عیراق! بۆ ھەر بارھەڵگرێکی ھێلکە 11 ھەزار دۆلار‌و بۆ ھەر بارھەڵگرێکی دووگ 30 ھەزار دۆلار وەردەگرن! واتە شەوانە نزیک بە 50 ھەزار دۆلار واتە 50 دەفتەر دۆلار وەردەگرن بۆ داخڵ کردنی ھێلکەو دووگ. "
به‌وته‌ی سۆران عومه‌ر، تەنھا لەمانگی 8ی ئەمساڵ 1213 بەرھەڵگری ھێلکە داخڵ كراوه و 13 ملیۆن دۆلار وه‌رگیراوه، تەنھا لە 1/12/2019 تا ئەمڕۆ شه‌ممه 283 بارھەڵگر ھێلکە داخڵ كراوه، پاشان پرسیار له سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌گه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: " نازانن کێ ئەم کارە دەکات؟ پێتان دەڵێم : کەسێکە بەناوی سۆران ئەمە ژمارەکەیەتی (0751 183 4174)".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ده‌ڵێت: "بە پاسەوانێکتان بڵێن تەلەفونی بۆ بکات باری ھێلکە بەچەند داخڵەکەی پێت ده‌ەڵێ! بۆشت دێنێتە ئەو شوێنەی دەتەوێ! فەرموون ئەم فەزاحەت و پاشاگەردانیە ڕاگرن و ئەوەی مانگانە بەم کارە نایاساییە وەریانگرتوە لێیان وەرگرنەوەو دەستگیریان بکەن! ئەوەشی کارئاسانی بۆ کردون و به‌رتیلی وەرگرتوە فەرموون دەستگیری بکەن و بیدەنە دادگا! پاشان پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئەمە چاکسازی کابینەی نوێیە؟" و ئاشكرای ده‌كات كه "ئەم فەزیحەو جەردەییە لە مەرزەکانی دیکەش وەک ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران بونی ھەیە بەناو و شێوازی جۆراوجۆر!"
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی كانونی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌یتكرده‌وه هیچ مۆڵه‌تێكیان به هێنانی بڕێكی زۆر دووگی مه‌ڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان دابێت و رایگه‌یاند: كه‌سێك به وسراوێكی ساخته كه ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی خستووه‌ته‌سه‌ر، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كاره‌كه‌ی بكات.
PM:11:54:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت