له باره‌ی هەوڵی هێنانی بڕێکی زۆر دووگی مەڕ-ەوە وەزارەتی کشتوکاڵ هاتە دەنگ
دوگی مەڕ.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ مۆڵه‌تێكیان به هێنانی بڕێكی زۆر دوگی مه‌ڕ دابێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سه به نووسراوێكی ساخته كه ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی خستووه‌ته‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كاره‌كه‌ی بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "کەسێکی ساختەکار، بە نووسراوێکی ساختە هەوڵی هاوردەکردنی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، کە زیاتر لە 10 ساڵە هاوردەکردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "نووسراوەکە لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و دروستکراو کە جگە لە ساختەیی کڵێشەکە و لەیەکنەچوونی لەگەڵ کڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەکەش پڕە لە هەڵەی تەکنیکی و ئیداری زەق، هەروەها ئیمزای ساختە بە ناوی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خراوەتە سەر نووسراوەکە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ستافی گومرگی باشماخ وریایانە درکیان بە ساختەیی نووسراوەکە کردووە".
هه‌روه‌ها هاتووه، "رێکكاری یاسایی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لە پێناو بەڕێوەچوونی بەدواداچوونە یاساییەکان، تەنیا هێندە زانیاری دەخەینە بەردەست و لە داهاتوودا وردەکاریی زیاتر دەخەینە روو".
ده‌قی نووسینه "ساخته‌كه"
PM:09:20:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت