به‌رهه‌م ساڵح: به‌ خه‌مێكی قووڵه‌وه‌ چاودێری په‌لاماره‌ تاوانكارییه‌كه‌ی سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م

‌خۆپیشاندەرانی عێراق وێنەی کوژراوەکانی شەوی رابردوویان بەرزکردووەتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق رایدەگەیەنێت، بە خەمێكی قوڵەوە و بە وردی لە رێكارەكانی دۆسیەیی پەلامارە تاوانكارییەكەی دوێنی ئێوارەی هەینی 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ده‌ڕوانێت و چاودێری دەكات.


به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند: جارێكی تر تەئكید دەكەنه‌وە لە سەر داوای رەوای هەر هاوڵاتییەك كە لە رێگەی نارەزایی و خۆپیشاندانی ئاشتیانەوە دەنگی خۆی بەرزدەكاتەوە و رێگری لە دژی هەر جۆرە كاردانەوەیەكی چەكداری و توندوتیژییە دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز.

به‌رهه‌رم ساڵح وتیشی، "بەرپرسیارییەتی دەزگاكانی ئاسایشی دەوڵەت بەدەر لە پارێزگاریكردن لە خۆپێشاندەرانی ئاشتی خواز و موڵكی گشتی و تایبەت و پارێزگاریكردن لە گیانی ھاوڵاتیانی عیراق بریتیە لە دەستگیركردن و راوەدونانی تاوانكارانی دەرەوەی یاسا و راپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگایەكی دادپەروەرانە كە تیایدا ئەو سزا توندە وەربگرن كە شایستەیانە".

سەرۆك كۆماری عیراق داوا لە هەموو لایەك دەكات كە رێز لە ویستی ئاشتیانەی خۆپیشاندران بگرن كە داوای چاكسازی و پێكەوەیی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی نێوان هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنییەكان دەكەن و لەسەر دەوڵەتیش پێویستە پارێزگاری لە ئاسایشی گشتی بكات و رووبەرووی ئەوانە ببێتەوە كە لە دەرەوەی یاسان.

سەرۆك كۆمار وتیشی: "بە خەمێكی قوڵەوە سەرەخۆشی لە كەس و كاری تەواوی شەهیدان دەكه‌م و هیوای زوو چاك بوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم".

هه‌روه‌ك تەئكیدیشی كرده‌وە لەسەر سوربوون بۆ یەكڕیزی گەلی عیراق لەم دۆخە ناسكەدا لە پێناو پارێزگاریكردن لە ئاسایشی نیشتمان و مافی هاوڵاتیان، هەروەها جەختیش دەكاتەوە لەسەر ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری و بەدواداچونی ورد بكەن بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت و ئاشتی مەدەنی پارێزرا و بێت و زامنی ئازادی و دادپەروەری و پەیوەست بوون بە یاساش بكرێت.

ئه‌م په‌یامه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شەوی رابردوو لە پردی سنەکی بەغدا، لەناو چەند ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو تەقە لە خۆپیشاندەران کرا و بەهۆیەوە 20 خۆپیشاندەر کوژران، دەیانی دیکەش بریندار بوون.

هــ. ر


PM:08:46:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو