سۆران..روداوێكی هاتوچۆ 5 برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕٍێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند كه روداوێكی هاتوچۆ له سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان رودیداوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران ئاشكرایكرد كه روداوه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی كانونی یه‌كه‌می 2019 لە سنوری ناحیەی سیدەکان لەسەر رێگای سەرەکی نێوان سۆران ـــ سیدەکان لە گوندی مجێسەر رویداوه.
ئاشكراشیكردوه كه لە نێوان هەردوو ئۆتومبێلی جۆری( پیکاب دێر -- پیکاب نیسان)دا بووه و لە ئەنجامدا سەرەرای زیانی ماددی 5 کەس لە شوفێر و سەرنیشینی هەردوو ئۆتومبێل برینداربوون.
هاتوچۆی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه کە برینی یەکێک له سه‌رنشینه‌كان سەختە سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراون.
PM:08:36:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت