مه‌سرور بارزانی: چەندان بەرپرس لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دراونەتە دادگا
مه‌سرور بارزانی
وێستگە نیوز ـ
بەبۆنەی 100 رۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەم، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له وتارێكدا رایگه‌یاند، "كه‌شێكی باشمان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گه‌نده‌ڵی نه‌كرێت و من
له‌سه‌ر ئه‌وه ڕژدم و چه‌ندان كه‌س و بەرپرس به‌هۆی گەندەڵی و به‌رتیل دراونه‌ته دادگا".
مه‌سروور بارزانی وتیشی، "له رۆژی سوێندخواردنه‌وه ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه ئه‌ركێكی سه‌ختمان له ئه‌ستۆ گرتووه و ئێستا قۆناغی باشمان بڕیوه و ده‌ستكه‌وتی زۆر به‌ده‌ست هاتووه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه: "پابه‌ندبوونی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر كوردستانێكی به‌هێز و هه‌رچی له‌توانامان بێت ده‌یكه‌ین بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی پێویستی به زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه، تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ ته‌نیا سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام هه‌نگاوی باشیشمان ناوه".
مه‌رسرور بارزانی، وتیشی: "هه‌ر حكومه‌تێك بیه‌وێ‌ت خزمه‌ت بكات پێویسته شه‌فاف بێت و ئێستا بڕیاردراوه به كۆكردنه‌وه‌ی گشت داهاته‌كان له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و پلانمان داناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زۆركردنی داهات و تانیومانه داهاتی ناوخۆ زیاد بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئێستا سه‌رقاڵی رێكخستنه‌وه‌ی باجین له كوردستان و خه‌رجییه‌كانیش زیاتر به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت و چاودێریان ده‌خرێته سه‌ر، پڕۆسه‌یه‌كی شه‌فافمان له داهاتی سامانه سرووشتییه‌كان گرتووه‌ته به‌ر و گشت هاوڵاتییان ده‌توانن بزانن داهاتمان چه‌نده و چۆن خه‌رج ده‌كرێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "كه‌شێكی باشمان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گه‌نده‌ڵی نه‌كرێت و من له‌سه‌ر ئه‌وه ڕژدم و چه‌ندان كه‌س به‌هۆی به‌رتیل دراونه‌ته دادگا".
PM:08:06:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت