خانه‌واده‌ی هێمن و چیا سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکەن
هێمن باقی
وێستگه نیوز ـ
برای چیا هاوسه‌ری هێمن- ئه‌و خێزانه‌ی له لایه‌ن باندێكی تاوانكارییه‌وه جه‌سته‌یان سوتێندرا، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی خوشكه‌كه‌ی و زاواكه‌یانی لێیه كاری باش بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێت و ده‌شڵێت: "نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییه‌كیان ده‌ربڕیوه و سوپاسیان ده‌كه‌ین".
دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌چنه كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌لایه باندێكی سێ كه‌سییه‌وه جه‌سته‌یان ده‌سوتێندرێت، نووسینگه‌ی سلێمانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر راسپارده‌و داوای قوباد تاڵه‌بانی به‌ده‌م كه‌یسه‌كه‌وه ده‌چن و ئاماده‌یی ته‌واو بۆ خێزانه‌كه ده‌رده‌بڕن به‌وه‌ی له‌ئێران بمێننه‌وه‌و چاره‌سه‌ری پزیشكیان له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ بكرێت، یان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌تمه‌نده‌كان چاره‌سه‌ریان بۆبكرێت.
كه‌یوان، برای چیا كه سه‌دا 90ی جه‌سته‌ی سوتاوه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ورمێ كه چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ خوشكه‌كه‌ی و زاواكه‌یان ده‌كرێت باشترین نه‌خۆشخانه‌یه و پزیشك و كارمه‌نده‌كان به دڵسۆز و به‌وپه‌ڕی تواناوه كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
وتیشی: "ته‌ندروستی هێمنی زاوامان باشه، له په‌نجه‌ره‌وه ده‌توانین ته‌ماشای بكه‌ین و قسه‌كانمان ده‌بیستێت، به‌ڵام چیای خوشكم تا ئێستا بێهۆشه‌و ئێمه‌ش ناتوانین بیبینین، له‌به‌ر بارودۆخی ته‌ندروستی".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ نه‌دراوه بیانبه‌نه نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ چاره‌سه‌ر؟ ئه‌و برایه‌ی چیا وتی: "پێمان وتراوه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی لێره بۆیان ده‌كرێت، له ئه‌ڵمانیاش بێت هه‌مان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش ته‌ندروستی خوشكه‌كه‌م بۆ ئه‌وه نابێت بگوازرێته‌وه له نه‌خۆشخانه، چونكه تا ئێستا بێهۆشه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عه‌تا محه‌مه‌د، لێپرسراوی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕیوه، له‌و رووه‌وه وتی: "سوپاسی نووسینگه‌ی سلێمانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین، هاوكاری باشیان كردووین و به‌ده‌م كێشه‌كه‌مانه‌وه هاتوون".
عه‌تا محه‌مه‌د له‌و رووه‌وه رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له تاران و باڵیۆزخانه‌ی عیراق له تاران له‌سه‌ر خه‌تن بۆ دروستكردنی دۆكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه بۆ خێزانه‌كه و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌و پێه‌ی پاسپۆرته‌كانیان دزراوه.
ئه‌وه‌شی وتووه: "مامۆستا نازم نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران سبه‌ینێ سه‌ردانی شاری ورمێ ده‌كات و خێزانه‌كه به‌سه‌رده‌كاته‌وه".
عه‌تا محمه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وه‌ك نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌شاری سلێمانی به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر خه‌تن بۆئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران به سزایی یاسایی بگه‌یه‌ندرێن كه ئێستا ده‌ستگیركراو.
دوای ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خێزانه‌ی له ئێران جه‌سته‌یان سوتێنرا گرته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندیشی نیشاندا ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیان رێگه بدات، له‌رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ئێران ده‌یان گه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان، موحسین باقی، برای هێمن رایگه‌یاند: "زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و خه‌مخۆرییه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی خراپیی ته‌ندروستی (چیا) ی براژنمه‌وه ناتوانین له‌ئێستادا بیانگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "داوا له‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ته‌وه له‌ئێران چاودێری وردی براو براژنه‌كه‌م بكه‌ن و داوا له‌حكومه‌تی ئێران بكه‌ن تاوانباران به‌توندترین سزا، سزابدات".
كه‌یوان برای چیا بۆ وێستگه نیوز، ئه‌وه‌شی باسكرد: ئه‌و بانده سێ كه‌سییه‌ی له وڵاتی ئێران ئاگریان له‌جه‌سته‌ی خوشك و زاواكه‌یان به‌ردا ده‌ستگیركراون.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هێمن باقی كه دانیشتوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ چیای خێزانی به‌هاوڕێیه‌تی خه‌سوی سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان كردن، له‌نزیك شاری ورمێ له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه كه له‌رێگادا هاوڕێیان بوون دوای بێهۆشكردنیان جه‌سته‌ی هێمن و خێزانه‌كه‌یان سوتاندوه و خه‌سوی هێمنیشیان داوه‌ته به‌رچه‌قۆ.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له رووداوه‌كه، ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان چیا له‌سه‌دا 90 جه‌سته‌ی سوتاوه (هێمنیش له‌سه‌دا 40 جه‌سته‌ی سوتاوه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ له‌ژێر چاودێری پزیشكی وردان، هاوكات چاره‌سه‌ری پزیشكیش بۆ دایكی چیا ده‌كرێت.
موحسین باقی، برای هێمن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: ته‌ندروستی هێمن و خه‌سوی تاڕاده‌یه‌ك باشه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری سوتاوییه‌كه‌وه ته‌ندروستی چیای براژنی خراپه.
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كانیشه‌وه، رایگه‌یاند: "ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كه دوێنی له‌شاری نه‌غه‌ده گروپه تاوانكاره‌كه، كه له دوو پیاو ژنێك پێكهاتوون ده‌ستگیركراون و خه‌سوری هێمنی برام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشتكراوه بۆ ناسینه‌وه‌ی گروپه‌كه‌و دوای بینینیان هه‌مان ئه‌و كه‌سانه بووه كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه".
PM:08:00:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت