هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان و دەکات بە پەلە لە چیای گۆیژەو ئەزمەڕ بێنە خوارەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری له كاتی به‌فربارین چوونه‌ته سه‌ر شاخه‌كان، ئه‌و شوێنانه جێبهێڵن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفرو باران رووی لە شاری سلێمانی کرد، ژمارەیەك شۆفێر سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەکە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە).
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا له‌و شۆفێرانە دەکات کە بەمەبەستی گەشت چوونەتە سەرشاخەکان لە ئێستادا لە شاخەکان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن، چونکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی رێگای شاخەکان هەیە و داواکارین هیچ شۆفێرێك بەمەبەستی کات بەسەربردن روو نەکەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو پلەکانی گەرمای دابەزاندووە.
هــ. ر
PM:07:03:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت