سروه‌ عه‌بدولواحید: لیستەكانی خەزێنەی ئەمریكا بۆچی گەندەڵەكانی هەرێم لەخۆناگرێت؟

‌سروە عەبدولواحید

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەپرسێت، لیستەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بۆچی گەندەڵەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆناگرێت؟ له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ داعشدا بازرگانیان ده‌كرد لۆژیكییه‌ زانیارییان نه‌بێت.


سروە عەبدولواحید، ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەتویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویەتی: "من لە یەك شت سەرم سوڕماوە، لیستەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بۆچی گەندەڵەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆناگرێت؟ ئەوانەی كە لەگەڵ داعشدا بازرگانیان دەكرد، لۆژیكییە زانیارییان نەبێت".

سروه‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌، "ملیاران دۆلار لە حسابەكاندان لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ دۆسیەكانی گەندەڵیدا هیچ كەسێك تۆمەتبار نییە، تەنانەت ئەوانەشی لە بەغدا كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی‌و بەڵگەی حاشاهەڵنەگر هەیە لەسەر تێوەگلانیان، ناویان لە لیستەكەدا نییە".

هــ. ر


PM:05:50:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو