ئه‌ردۆغان: تا وڵاتانی تر له سوریا نه‌كشێنه‌وه ئێمه‌ش ناكشێینه‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوز ـ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سوریا ناكشێنه‌وه، تا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه سوریا جێنه‌هێڵن كه هێزیان له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
ئه‌ردۆغان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ئیستانبوڵ، كه حزبی ده‌سه‌ڵاتداره له توركیا و ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌م قسانه‌ی كرد و وتی: "له سوریا ناكشێینه‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه گه‌لی سوریا به سوپاسه‌وه داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌مان لێ بكات".
وتیشی: "هێزه‌كانی توركیا له سوریا له‌سه‌ر داوای گه‌لی ئه‌و وڵاته و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌یه، كه له ساڵی 1998 له نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "هێزه‌كانی توركیا كاتێك له سوریا ده‌كشێنه‌وه، كه وڵاتانی دیكه‌ش خاكی ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن" و روونیشیكرده‌وه، "ته‌واوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌و باسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردووه ئه‌و پرسیاره‌مان لێ ده‌كه‌ن، ئاخۆ كه‌ی له سوریا ده‌كشێینه‌وه، ئێمه‌ش له وڵامدا پێیان ده‌ڵێین؟ ئه‌ی ئێوه لێره چی ده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" له دژی هێزه كوردییه‌كان، كه له شه‌ڕی دژ به داعش به هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا ده‌زانرێت، ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووی لێشاوێك ره‌خنه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه.
له ساڵی 2016ـه‌وه، ئه‌مه سێیه‌م ئۆپه‌راسیۆنی توركیایه، كه له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوته‌كه‌ی دیمه‌شق ئه‌نجامیده‌دات.
هــ. ر
PM:05:23:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 11428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت