ئەمینداری یەکگرتوو: هەرێمان لەچەندین شەڕی ناوخۆ پاراستووە


وێستگە نیوز
سەلآحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەڵێت "یەکگرتوو بەشێوەیەکی حەکیمانە هەرێمی لەچەندین شەڕی ناوخۆ پاراستووە".


ئەم لێدوانەی ئەمینداری یەكگرتوو لە كۆبوونەوەیەكی ناوخۆی حزبەكەیدا هات سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی یەكگرتو، كە تێدا ئاماژەی كرد "یەکگرتووی ئیسلامی ماوەی ۲٥ ساڵە خزمەت بەکۆمەڵگەی کوردی دەکات و لەسەرەتای دامەزراندنیەوە توانی بەشێوەیەکی حەكیمانە کاری سیاسی بکات".

وتیشی: یەكگرتو هەرێمی كوردستانی لەچەندین شەڕی ناوخۆی و كاولكاری پاراست، وە لەڕابرووداو تاوەکو ئێستاش یەکگرتوو ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاوی هەبوەو توانیویەتی بەشێوەیەکی میانڕەوانە لەکاروچالاکیەکانی بەردەوام بێت.

هەروەها سەلاحەدین بەهائەدین، بڕوای وابوو كە  "ئەندامان و بەرپرسانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هیچ کاتێک لەهیچ بارودۆخێکدا سەنگەریان لەیەک نەگرتووەو یەکگرتووەکان بەرژەوەندی کۆی نەکرونەتەوە، بەڵکو پێکەوە ژیان و برایانە مامەڵەیان لەگەڵ گۆڕانکاریەکان کردووە".

ئەمینداری یەكگرتوو باسی لەوەشكرد كە "یەکگرتووی ئیسلامی بەو شێوەیەی کە لەماوەی ۲٥ ساڵی ڕابردودا خزمەتی کۆمەڵگەی کردوەو توانیویەتی بیکات، لەداهاتوشدا بەو شێوەیە بەردەوام بێت، بەڵام دەمانەوێت لە داهاتودا زیاتر گرنگی بە پەروەردەی تاک بدرێت و کاری ئاینی بەشێوەیەکی میانڕەوایانە بەردوامی پێدەدەین".

د.ح
 


PM:02:38:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت