پسپۆڕێكی سیاسی: حزبەكانی دەسەڵات لە هەر پلانگێڕیەكی دەرەكی مەتریسیدارترن بۆ عیراق


 

وێستگە نیوز-
پسپۆڕێكی سیاسی عیراق باس لەوە دەكات كە مەترسیدارترین بابەت لەسەر عیراق و یەكپارچەییەكەی حزبەكانی ناو دەسەڵاتی عیراقن نەك پلانگێڕی دەرەكی.


مونقیز  داغر پسپۆڕی بواری سیاسی سەبارەت بە دۆخی عیراق لە لێدوانێكی هەواڵیدا بۆ یەكێك لە میدیا عیراقییەكان دەڵێت "پێویستە ئێمە لە پلانگێڕی حزبەكانی دەسەڵت بترسین لەسەر یەكپارچەیی خاكی عیراق بەر لە هەر ترسێكی دەرەكی".

دەشڵێت "كاتێك كورد و سونە دەبینن حكومەت بەو جۆرە وا لە لاوەكانی دەكات كە سەر بە مەزهەبەكەی خۆیانن، ئایا بیر لەوەناكەنەوە كە لەوانەیە واش لەوان بكەن، لەبەر ئەوە بیر لە جیابوونەە دەكەنەوە".

داغر دەشڵێت "خوێنی شەهیدانی تەحریر و گۆڕەپانەكان بۆتە هۆی فیتنەی دابەشبوونی عیراق، لە بەر ئەوە دەیانەوێت هەرچۆنێك بێت كۆتایی بە خۆپیشاندانەكانیان بهێنن".

د.ح
 

 


PM:01:52:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت