یەکێتی ئەوروپا: ئەوەی شەوی رابردوو لە بەغدا روویدا تاوانی کوشتنە


 

وێستگە نیوز-
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق رایگەیاند، ئەوەی شەوی رابردوو لە بەغدا روویدا "تاوانی کوشتنە".

مارتن هۆس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق ئەمڕۆ شەممە 7 ی 12 ی 2019  رایگەیاند، رووداوەکانی شەوی رابرووی گۆڕەپانی خەلانی و پردی سنک لە ناوەڕاستی بەغدا "تاوانی کوشتنە".

هۆس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،" نیگەرانم و هەست بە خەمبارییەکی قووڵ دەکەم بۆ ئەو تاوانە کوشتنانەی شەوی رابردوو بەرامبەر خۆپیشاندەران هێزە ئەمنیەکانەوە لەلایەن چەند کەسێکی تاوانکارەوە ئەنجامدران". 

 
ئەم لێدوانەی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو گرووپێكی چەكدار بە بەرچاو هێزە ئەمنیە عیراقییەكانەوە لە شاری بەغدا هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و زیاتر لە 20 خۆپیشاندەر كوژران.

شەوی رابردوو ئەو هێزە كە بە پۆشاكی ناڕەسمییەوە چوونە سەر خۆپیشاندانەكان لە گۆڕەپانەكانی سنك و خەڵانی دەستڕێژی گولەیان ئاراستەی كۆمەڵی خۆپیشاندانەكان كردن و هەردوو ناوچەكەیان پێ چۆڵ كردن.

بە پێی زانیاری میدیا عیراقییەكان ژمارەی كوژراوانی شەوی رابردوو زیاترە لە 20 كەس، هەروەها بە دەیانی تر بریندارن و تەنها لە پردی سنك 40 خۆپیشاندەر بە گوللـەی زیندوو بریندار بوون.


ش . ر




 
 
 


PM:12:45:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت