فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی شەوی رابردوو دەكەین


وێستگە نیوز-
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاشكرایكرد كە لێكۆڵینەوە لە رووداوی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران دەكەن.


لە راگەیەندراوێكدا قەیس ئەلحەمداوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا دەڵێت ئەو چەكدارانەی هێرشیان كردۆتە سەر خۆپیشاندەران بە ئۆتۆمبێلی تایبەوە هاتوون، دەشڵێت ئەوان لێكۆڵینەوە لەو رووداوە دەكەن.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە دەكات كە روداوەكە بەهۆی ئەوەوە بووە كە خۆپیشاندەران رەتیدەكەونەوە هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەكەدا بن و پارێزگاریان لێ بكەن، داواشی كرد لەمەو بەدوا پەرژینێكی ئەمنی بە دوەریاندا دروست بكرێت تا رووبەڕووی هێرش نەبنەوە و پەیمانیشیدا كە هەوڵی بڵاوە پێكردنیان نەدات.

لە راگەیەندراوەكەشدا دەڵێت شەوی رابردوو پێكادان لە نێوان خۆپیشاندەران روویداوە پاشان دوای ئەوە هێرشەكە كراوەتە سەریان.

د.ح
 


PM:12:44:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت