بارەگای سەدر لە بەغدا بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆردومان كراوە


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی نزیك لە موقەتەدا سەدر ئاشكرایكرد كە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ شوێنی موقتەدا سەدر بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان بۆردومانكراوە.

ساڵح ئەلعیراقی بەرپرسی نزیك لە موقتەدا سەدر ئاشكرایكردووە كە "حەنانە" كە شونێكی مانەوەی سەدرە لەیەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە ئەم بەیانییە رووبەڕووی بۆردومان بۆتەوە بەڵام خۆی سەلامەتەوە و زیانی گیانی بەدوای خۆی نەهێناوە.

ساڵح ئەلعیراقی هۆكاری بۆردومانەكەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە كە شەوی رابردوو سەدر داوای لە كڵاو شینەكان كردووە پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بكەن كە ئەو بە "شۆڕشگێران" ناویان دەبات، پاش ئەوەی لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە هێرش كرایە سەریان.

د.ح
 


PM:12:31:07/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 3148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو