کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممەی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە.
کەشناسی دەڵێت " ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاند، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە".
هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەریم، سبەی یەکشەممە 8 ی 12 ی 2019 لە شارەکانی هەولێر سلێمانی دهۆک "ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ لەگەڵ بارینی باران لە چەند کاتێکی جیادا و رێژەکەی لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان".
لە شاری کەرکوکیش سبەی یەکشەممە " ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و شوێنی جیا جیادا".
PM:12:08:07/12/2019
ئهم بابهته 30056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت