نوسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەكرێتەوە


وێستگە نیوز-
پاش ڕەزامەندی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان نوسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەكرێتەوە.

نویسنگەی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە لە دوای ھەوڵ و ماندووبونێکی بێووچانی زۆری ھەریەک لە بەڕێزان عەمیدی مافپەروەر "سالار عەبدوڵا" بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و "ڕەمەک ڕەمەزان" قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بۆ کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ شاری شەھیدان و ئەنفال وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان "ڕێبەر ئەحمەد" رەزامەندی دا لەسەر کردنەوەی نوسینگەکە بە فەرمانی وەزاری ژمارە " ٢١٦٧١ " لە " ١-١٢-٢٠١٩" کە کردنەوەی ئەم نوسینگەیە کار ئاسانیەکی زۆر بۆ ھاوڵاتیانی چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکانی دەوروبەری دەکات کە لە شوێنی دانیشتنی خۆیان ببن بە خاوەنی پاسپۆرت.

 لەم کاتەدا ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانی ھەیە و شوێنەکەشی بۆ دیاری کراوە .

بە پێی راگەیەندراوەكە لە دوای ئەم ڕەزامەندیەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەست دەکرێت بە ڕێکارەکانی کردنەوە کە یەکەم ھەنگاو لیژنەیەکی ھونەری لە بەغدادەوە دێن بۆ بڕیاردان لەسەر ڕادەی گونجاندنی شوێنەکە بۆ نوسینگەی پاسپۆرت، پاشان دوای پەسەند کردنی شوێنەکە لیژنەیەکی تر دێنە چەمچەماڵ بۆ بەستنی سیستەمەکە، وە سەرجەم پێداویستیەکانی سیستەمەکە و کەل و پەلی نوسینگەگە بە لیستێک ئامادەکراوە و خۆشبەختانە لە وەزارەتی ناوخۆیە بەمەبەستی كڕینی پێداویستیەکان و دابین کردنی.


د.ح
 


AM:11:56:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت