حەویجە.. داعش هێرشی كردە سەر خاڵێكی پشكنین


وێستگە نیوز-
لە گوندێكی حەویجە چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنین و لەئەنجامدا دوو سەربازی كوژران.

بە پێی سەرچاوەیەكی زانیاری تایبەت لە گوندی "هۆر ئەلسوفون" چەكدارانی داعش چوونەتە سەر خاڵێكی پشكنینی سەر بە لیوای 56ی فەوجی پێنجی حەشدی شەعبی، لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەو هێزانە كوژراون بە ناوەكانی نەبهان عەلی جارەڵڵا جەبوری كە لەدایك بوونی 1994ە، هەروەها ئەوی دیكە ناوی محەمەد كامیل حەمیدە و لە دایك بووی 1993یە.

چەكدارانی داعش لە هەفتەكانی پێشوودا ژمارەیەك چالاكی ئەنجامداوە بەو هۆوە ئەمڕۆ سوپای عیراقیئۆپەراسیۆنێكی فراوانی هاوبەشی دەستپێكردووە

د.ح
 


AM:11:31:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت