لە ئەمڕۆوە نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە دادەخرێت

‌نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین

وێستگە نیوز-
بەڕئوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، لە ئەمڕۆ شەممەوە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بە رووی هاوڵاتیاندا دادەخرێت.

لە ئاگادارییەکدا تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە لە ڕۆژی شەممە بەرواری 7ـ12ـ2019 بەهۆی نۆژەنکردنەوە دادەخرێت بۆیە بۆ هەر حالەتێکی کتوپڕی نەخوازراو واتا فریاکوزاری و طوارى لە نەخۆشخانەی منالان و منالبوون ستافەکە لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن.

ئاگادارییەکە سەبارەت بەو نەخۆشانەی سەرەی نەشتەرگەرییان هەیە ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ ئەو نەخۆشانەی سەرەی نەشتەرگەریان گرتووە ، لەمەودوا نەشتەرگەریەکان لە نەخۆشخانەی گشتی چوارقورنە دەکرێ پشت ئاسایش و کۆمیتەی چوارقورنە".

هەر لە ئاگادارییەکەدا هاتوە، "راوێژکاری بەیانیان واتا استشاری هەرلە شوێنی خۆیی دەمێنێت بۆ بینین و چارەسەر کردنی نەخۆش لە بەیانیانداو نۆرینگەی دەرەکیش لەدوای نیوەڕۆیان و شەوان لەهەمان بینای ستشاری ڕانیە لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبێت".


ش . ر


AM:10:52:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 5244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت