نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش سەردانی هەرێمی کوردستان دەكات


وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ بڕیارە جێمس جێفری نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش سەردانی هەرێمی کوردستان  ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت كۆ بێتەوە.

كەناڵی رووداو ئاشكرایكرد كە جەیمس جێفری پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ بارزانی کۆدەبێتەوە، دواتریش لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانەی نێردەی سەرۆكی ئەمریكا لە دوای ئەوە دێت كە ناوبراو سەردانی بەغدای كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی كۆبۆتەوە، هەروەها سەردانەكە لە كاتێكدا كە رێكخراوی داعش لە ناوچەكەدا دەستی بە جم و جۆڵی چالاكی كردۆتەوە.

د.ح
 


AM:09:36:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو