ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بەرز بوویەوە


وێستگە نیوز-
شەوی رابردوو گرووپێكی چەكدار بە بەرچاو هێزە ئەمنیە عیراقییەكانەوە لە شاری بەغدا هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و زیاتر لە 20 خۆپیشاندەر كوژران.

شەوی رابردوو ئەو هێزە كە بە پۆشاكی ناڕەسمییەوە چوونە سەر خۆپیشاندانەكان لە گۆڕەپانەكانی سنك و خەڵانی دەستڕێژی گوللەیان ئاراستەی كۆمەڵی خۆپیشاندانەكان كردن و هەردوو ناوچەكەیان پێ چۆڵ كردن.

بە پێی زانیاری میدیا عیراقییەكان ژمارەی كوژراوانی شەوی رابردوو زیاترە لە 20 كەس، هەروەها بە دەیانی تر بریندارن و تەنها لە پردی سنك 40 خۆپیشاندەر بە گوللـەی زیندوو بریندار بوون.

تا ئێستا هیچ لایەك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە و حكومەتی عیراقیش هیچ هەڵوێستێكی نیشان نەداوە.

سەرەڕای ئەو هێرشە خۆپیشاندەران گۆڕەپانەی تەحریان چۆڵ نەكردووە و ئەم بەیانیەش چوونەوە گۆڕەپانی سنك و خەڵانی.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان شارەكانی بەغدا و باشووری عیراقی گرۆتەوە و تا بێت ژمارەی قوربانیان زیاتر دەبێت.

خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی دەسەڵات و ئەنجامدانی چاكسازی و باشكردنی باری بژێی و هەلی كار دكەن.












د.ح
 


AM:09:22:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت