پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی بۆ بارانی ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ شه‌ممه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و بارانی بچڕبچڕ به‌رده‌وام بێت و له به‌ره‌به‌یانیشدا رێژه‌كه‌ی زیاتر بكات و به‌فریش له ناوچه سنورییه‌كان ده‌بارێت، راشیگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران له ناوچه‌ی شه‌مامك باریووه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مشه‌و هه‌ینی 6ی كانونی یەکەمی 2019، بارانبارین بەشێوەی بچڕبچڕ بەردەوام دەبێت لە ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەراستی هەرێم، لە بەرەبەیانیشەوە تا بەیانیی شه‌ممه ڕیژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوچەکانی گەرمیان لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە سنوریەکان.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارین له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرایكردوه كه زۆرترین باران له ناوچه‌ی شه‌مامك بووه كه رێژه‌كه‌ی 16.5 ملم بووه، له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش رێژه‌كه به‌مجۆره بووه:
PM:10:09:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 14500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت