كۆمسیۆن دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقی بڵاوکرده‌وه
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه تائێستا 460 كه‌س كوژراون و 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
عه‌لی به‌یاتی، كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایگه‌یاند: له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه تائێستا 460 كه‌س له عیراق كوژراون و 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
وتیشی: هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه دوو هه‌زار و 650 كه‌س ده‌ستگیركراون و زۆربه‌یان دواتر ئازاد كراون، تائێستاش 160 كه‌س هێشتا له زیندانه‌كاندان.
به‌یاتی راشیگه‌یاند كه چه‌ندین سكاڵایان سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێنبونی خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ست گه‌یشتوه و 23 كه‌سیش ره‌وانه‌ی دادگاگان بۆ لێكۆڵینه‌وه كراون، هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كاندا دوو فریاگوزاری ته‌ندروستیش كوژراون و 15ی دیكه‌ش بریندابوون.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر گۆڕی.
PM:09:02:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت