به‌غدا.. سێ موشه‌ك پوچه‌ڵكرانه‌وه كه ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرابوون
وێستگه نیوزـ
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایانگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان سێ موشه‌كیان له ده‌وروبه‌ری به‌غدا پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا و خۆپیشانده‌ران كرابوون.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی سوپای عیراق له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی عیراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوپا ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ موشه‌كی جۆری كاتیۆشادا له ناوچه‌ی سه‌بع بور له ده‌وروبه‌ری به‌غدا گرتووه.
وتیشی كه موشه‌كه‌كان به‌جۆرێك دانرابون كه ئاراسته‌ی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا بكرێن به‌تایبه‌ت كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه ده‌بینی.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وتیشی: هێزه‌كه‌ی سوپای عیراق موشه‌كه‌كانیان به‌بێ كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ زیانێك پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه.
PM:08:28:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت