ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر سێ به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی عیراقدا سه‌پاند كه سیانیان به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبین و كه‌سایه‌تیی نزیكن له ئێران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی كانونی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و چوار به‌رپرسه‌ی عیراقی به گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ تۆمار كردوه و سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندون، به‌ڵام ناوه‌كانیانی ئاشكرا نه‌كردوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه سیان له‌و به‌رپرسه عیراقییانه‌ی سزاكه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبین و كه‌سایه‌تیی نزیك له ئێرانن.
پێشتر ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، كه سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردبوو، كه چه‌ند به‌رپرسێكی عیراقیش ده‌كه‌ونه لیستی سزاكانی واشنتن.
PM:08:17:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت