ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان: فه‌تواكه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشێلكردنی كه‌رامه‌تی ژن و پیاوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئەنجومەنی‌ باڵای‌ خانمان پەیامێکی‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌تواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌رێم دایه‌وه‌ كه‌ لە بارەی سەركەوتنی ژنان لەگەڵ شۆفێرانی تاكسی دەریكردبوو.

ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه‌: "ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەبێ رەچاوكردنی رۆڵ و پێگە و مافەكانی ئافرەتان، فەتواکانی‌ بڵاوکردوەتەوە و پێشێلكردنیشە بۆ كاری دامودەزگه‌ فەرمی و یاساییەكان و لەگەڵ بنەماكانی یەكسانی جێندەری یەكناگرێتەوە، كە یەكێكە لە هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم".

راشیگه‌یاندوه‌: "پێویستە لیژنەی باڵای فەتوا هەستیارانەتر مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە كۆمەڵایەتی و هەستیارانەدا بكات، رۆڵ و پێگەی خۆی بۆ هاوژیانی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و یەكسانی تەرخان بكات و لە وروژاندنی ئەم جۆرە بابەتانە خۆی بەدووربگرێت".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی كانونی یه‌كه‌می 2019، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە هۆكاری دەركردنی ئەو فەتوایە داوە كە لە بارەی سەركەوتنی ژنان لەگەڵ شۆفێرانی تاكسی دەریكردووە.


PM:07:37:06/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت