روداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر رێگای پشتێنه‌ی قه‌زای كه‌لار، ئه‌مشه‌و رودواێكی هاتوچۆ رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: ئەمشەو هەینی 6ی كانونی یه‌كه‌می 2019، لەسەر ڕێگای پشتێنەی کەلار (حەولی) ئۆتۆمبێلیک لە جۆری (تویوتا هایلوکس) وەرگەڕاوە.
راشیگه‌یاندوه كه لە ئەنجامی ڕوداوەکە و پاش گەیاندنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
PM:07:18:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت