سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین: ده‌ویسترا یه‌كگرتوو له رێبازی میانره‌وی لابدات، به‌ڵام نه‌توانرا
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین
وێستگه نیوزـ
یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان له سنوری پارێزگای دهۆك ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزبه‌كه‌ی ده‌كات و له كۆنفرانسی ئه‌و پارێزگایه‌دا ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: ده‌ویسترا یه‌كگرتوو له رێبازی میانره‌وی لابدا، به‌ڵام نه‌توانرا و له‌سه‌ر ڕێبازی خۆی به‌رده‌وامبوو.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 6-12-2019 به‌ئاماده‌بونی سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌ژێر دروشمی (به‌گیانی برایه‌تی و به‌سۆزی وه‌فاداری و په‌یامداری ئایینده‌ی خۆمان ده‌نه‌خشێنین) له سنوری پارێزگای دهۆك یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆنفرانسی خۆی بۆ كۆنگره‌ی هه‌شت له‌رۆژی وه‌فا ده‌ست پێكرد.
له كۆنفرانسی سنوری پارێزگای دهۆك سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ڕایگه‌یاند: جێگای شانازیه نیشانه‌یه‌كی جوانه بۆ وه‌فاداری كه ئه‌مرۆ له رۆژی وه‌فا له سنوری پارێزگای دهۆك یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆنفرانسی خۆی بۆ كۆنگره‌ی هه‌شت ده‌ستپێكرد ئه‌مرۆ ڕۆژی وه‌فای شه‌هیدانی بادینانه ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه به‌خوێنی خۆیان نه‌مامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان ئاودێركرد وه ئیسپاتیان كرد خۆیان فیدا كرد له‌پێناو په‌یام و به‌رنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه خزمه‌ته به میلله‌تی خۆمان وه خزمه‌ته به‌ئایین و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان.
وتیشی: له‌و رۆژه‌دا درودو سڵاو ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار داوا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و شه‌هیده به‌رێزانه‌ی 15 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا له‌م شوێنه‌و له‌م ده‌ڤه‌ره شه‌هیدبوون له‌پێناو په‌یام و به‌رنامه‌ی پیرۆزی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه بونه سه‌رقافله‌ی ئه‌م كاروانه، ئێمه به‌كرده‌وه درێژه‌ده‌ری ئه‌م په‌یام و رێبازه ده‌بین، دوای 15 ساڵ له‌م كاره‌ساته له‌و سته‌مه‌ی كه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرا لێره ئاماده‌ین كۆنفرانسی پێشه‌كی بۆ كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوو گرێ ده‌ده‌ین، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامین و كاروان نه‌وه‌ستاوه‌و ناش وه‌ستێ خوێن فرمێسك ئاره‌قه ماندوبون ئاواره‌یی زه‌حمه‌ت مه‌حرومیه‌ت ناتوانێ رێگه‌مان لێ بگرێ.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان وتیشی: پاش 15 ساڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی نه‌ناسراو بوو یان به‌ناحه‌ز ناوده‌نرا ئه‌مرۆ ناسرا، ئه‌مرۆ له‌بادینان پۆست و مه‌ركه‌زی ئیداری و خزمه‌تكاری ئه‌م میلله‌ته‌ی پێ سپێردراوه، ئه‌مه ته‌حه‌ولێكی گه‌وره‌یه ئه‌مه نیشانه‌ی خۆراگری و فیداكاری و لێبرانی یه‌كگرتووه‌كانه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتی وتی: "ویسترا و ئه‌بیسترا كۆششیش بۆ ئه‌وه‌بوو كه ئینحراف به‌رێبازه‌كه‌ی بكرێ ره‌دفعلی هه‌ڵه بكرێ كه نه‌كرا، ده‌ویستراكه ئه‌م یه‌كگرتووه له رێبازی میانره‌وی و ئیعتدال و وه‌سه‌تیه‌ت لابدا نه‌توانرا وای لێبكرێ یه‌كگرتوو به‌رده‌وامبوو."
وتیشی: "ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا یه‌كگرتوو سه‌مامی ئه‌مان وه گره‌نتی میانره‌وی ئیسلامی وه تێگه‌یشتنی دروست و میانره‌وانه‌ی له كوردستاندا كلیله‌كه‌ی لای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه و ئه‌مانه‌كه‌شی لای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه، بۆیه یه‌كگرتوو ماندوبوو تابیناسن وه‌كو خۆی وه ئاماده‌بوو ده‌ستی له زۆر مافی خۆی هه‌لگرێ وه‌كو حیزب و ئه‌شخاسیش تاوه‌كو وه‌كو پێویست بناسرێ و مه‌حروم نه‌بێ میلله‌ته‌كه له كاروانه‌كه‌و له په‌یامه‌كه هه‌ر له‌ورۆژه پیرۆزه‌دا په‌یمان تازه ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:06:43:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت