چالاكوانێكی عیراق به به‌رچاوی دایكییه‌وه فڕێندرا
زه‌ید خه‌فاجی
وێستگه نیوزـ
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو فۆتۆگرافه‌رێكی ناسراوی شاری به‌غدایان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا و به به‌رچاوی دایكییه‌وه فڕاند.
فۆتۆگرافه‌ره‌كه به‌ناوی زه‌ید خه‌فاجی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چوار كه‌س رێگه‌یان پێگرتوه و به به‌رچاوی دایكیه‌وه خستویانه‌ته ئۆتۆمبیلێكه‌وه و فڕاندویانه.
هاوكات كه‌ناڵی حوڕه له‌سه‌ر فڕاندنی ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره له‌زاری چالاكوانانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه راپۆرتی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیانی خه‌فاجی دراوه.
پێشتریش ته‌رمی كچه چالاكوانێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی خۆپیشاندانه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرابوو، له نزیك ماڵه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه تائێستا 430 كه‌س له عیراق كوژراون و 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:05:22:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت