كەشناسی: بەفربارین دەسەتی پێكردووە


وێستگە نیوز-
كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كە  ئێستا به‌فر بارین له‌ سه‌ر شاخه‌كانى سنوری حاجى ئۆمه‌ران دەستی پێكردوە.


بە پێی وێنەیەك كە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دایناوە دەڵێت " ئێستا به‌فر بارین له‌ سه‌ر شاخه‌كانى سنوری حاجى ئۆمه‌ران".

هەروەها باران ئەمڕۆ شاری دهۆك و هەولێری گرۆتەوە و بڕیارە سبەینێش كەركوك و سلێمانی بگرێتەوە، هەروەها باران و بەفر بە شێوەیەكی بچڕ بچڕ لە ناوچە جیاجیاكان تا چەند رۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

د.ح

 


PM:03:09:06/12/2019












ئه‌م بابه‌ته 11936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت