بە وێنە.. فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕانیە گردبوونەوەیان رێكخست
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ لە شاری ڕانیە فەرمانبەرانی دەڤەری ڕاپەڕین گردبوونەوەیەیان رێكخست و داوایانكرد بكرێن بە فەرمانبەری فەرمی.
فەرمانبەرانی فەرمانكە جیاوازەكانی چەندین دروشمیان بەرز كردبوویەوە و دایانكرد وەك مامۆستا گرێبەستەكان بكرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.
ئەم داواكاریەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دوای ئەوە دێت كە حكومەت پێشتر بە فەرمانێك مامۆستایانی گرێبەستی دامەزراند، بەڵام چارەنووسی ئەمان تا ئێستا روون نییە.
د.ح
PM:11:32:05/12/2019
ئهم بابهته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت