بەرپرسان و بەڕێوەبەرەكانی كۆمسیۆن خانەنشینكران


وێستگە نیوز-
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكرد كە بەرپرسانی كۆمسیۆنی ئێستای عیراق خانەنشین كراون.

حەلبوسی لە دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمان لە بارەی پڕۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانەوە، بۆ میدیاكان قسەی كرد.

حەلبوسی ئاشكرایكرد كۆمسیۆنی ئێستا هەڵوەشاوەتەوە و بەرپرسانیشی ڕەوانەكراون بۆ خانەنشینی، بە هەمان شێوە بەڕێوەبەرەكان خانەنششین دەكرێن.

سەرۆكی پەرلەمان باسی لە دەنگدانی پەرلەمان كرد لەسەر پڕۆژە یاسای نوێ و ئاشكرایكرد كەئەم یاسایە سەرەتایەكی باشە بۆ دەستپێكردنی چاكسازی، جەختیشی كردەوە كە سەرجەم فراكسیۆنەكان دەنگیان لەسەرداوە.

سەبارەت بە ناوی ئەندامانی كۆمسیۆن حەلبوسی باسی لەوە كرد كە ئەندامانی كۆمسیۆن لە شارەزایانی پلە یەكی دادوەران دەبێت، لەو ناوانەی دیاری كراون تیروپشكیان بۆ دەكرێت. 


د.ح

 


PM:11:15:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو