ڤیدیۆ.. مایا دیاب سورەتی فاتیحە دەخوێنێت و هێمای خاچ دەکێشێت
وێستگە نیوز-
ڤیدیۆیەکی هونەرمەندی لوبنانی مایا دیاب، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆر لێ کەوتەوە.
مایا دیاب لەو ڤیدیۆیەدا لەگەڵ گروپێکی شانۆیی سورەتی فاتیحە دەخوێنێت و دواتریش هێمای مەسیح"خاچ" دەکێشێت.
ڤیدیۆکە لەلایەن هونەرمەندی عەرەب بەدریە تەڵەبە-وە بڵاوکراوەتەوە و بە زوویی دەنگدانەوەی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لێ کەوتەوە.
لەو فێستیڤاڵەدا دیاب چەند گۆرانیەکی پێشکەش کرد و فێستیڤاڵە شانۆییەکەش تا سبەی هەینی بەردەوام دەبێت ئەوەش لەچوارچێوەی وەرزی ریاز لە عەرەبستانی سعودیە.
ش . ر
PM:09:26:05/12/2019
ئهم بابهته 9376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت