ئه‌ردۆغان: ئه‌وانه‌ی چاویان بڕیوه‌ته سوریا پێویسته بچنه ده‌ره‌وه
ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره چاوی نه‌بڕیوه‌ته خاكی سووریا، ئه‌وانه‌ی به كرده‌وه ته‌ماعكارن پێویسته له سوریا بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی ره‌وه‌ندی توركی كرد له له‌نده‌ن، وتی: "توركیا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا سه‌ربه‌خۆیه، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك ئه‌نجامده‌دات، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدایه".
وتیشی: "هه‌موویان خۆیان وا ده‌رده‌خه‌ن، كه ئامۆژگاری توركیا ده‌كه‌ن و له هۆكاری چوونمان بۆ سوریا ده‌پرسن، به‌ڵام ئێمه یه‌ك وه‌ڵاممان هه‌یه بۆیان، پێیان ده‌ڵێین: ئێوه له سووریا چی ده‌كه‌ن؟ ئایا سنووری هاوبه‌شتان هه‌یه؟ بێگومان نه‌خێر. كه‌واته چی ده‌كه‌ن له سووریا؟".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان وتی: "له دووری ده‌یان هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه هاتوون، به‌ڵام ئێمه به درێژایی 911 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شمان هه‌یه، ئێمه ده‌مێنینه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ناوچه‌كه به ته‌واوی له تیرۆر پاك ده‌كه‌ینه‌وه. به بێ ئه‌وه‌ی چاومان بڕیبێته خاكی سوریا، له‌سه‌ر ته‌ماعكارانیش پێویسته له سوریا بچنه ده‌ره‌وه".
هــ. ر
PM:01:35:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت