پاڤڵ تاڵەبانى: تا 21 مان كۆنگرە بەڕێوە دەچێت


وێستگە نیوز-
لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاردرا كۆنگرەی یەكێتی بەڕێوە بچێت، پاڤڵ تاڵەیانیش ئاشكرایكرد كە لە 21ی ئەم مانگەدا كۆنگرە بەڕێوە دەچێت.

پاڤڵ تاڵەبانی كوڕی مام جەلال سكرتێری گشتی پێشووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی ئاشكرایكرد كە "لە كۆبوونەوەدا بڕیاردراوە كۆنگرەی یەكێتی بۆ 21ی مانگ دواخراوە، بەڵام كۆنگرەكە بە دڵنیاییەوە دەكرێت". 

تاڵەبانی باسی لەوەشكرد بڕیارە دووشەممەی داهاتوو 9ى كانونی یەكەم  كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەڕێوەبچێت.

ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیدا دەنگ لەسەر دواخستنی كۆنگرە بدرێت، لە كاتێكدا مەكتەبی سیاسی یەكلای نەبوو بوویەوە لەسەر ئەو بڕیارە.

هاوكات ئەمڕۆ لە بەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی ژمارەیەك لە كادران و ئەندامان و پێشمەرگە دێرینەكانی ئەو حزە گردبوونەوە و داوایانكرد كۆنگرە بەڕێوە بچێت و دوا نەخرێت.

لەلایەكی دیكەوە پێشتر وێستگە نیوز ئەو زانیارانەی بڵاو كردەوە كە بەشێك لە بەرپرسانی مەكتەبی سیاسی دژی بەڕێوە چوونی كۆنگرەی یەكێتین بەهۆی بەهێز بوونی باڵی "پاڤڵ تاڵەبانی" كوڕە گەورەی مام جەلال.

د.ح


PM:12:14:05/12/2019
















ئه‌م بابه‌ته 10804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو