نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه
نەوت بەرزبوەوە
وێستگە نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 58 دۆلار و 23 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به 62 دۆلار و 94 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 56 دۆلار و 46 سەنت و، به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به 61 دۆلار و 24 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
هــ. ر
AM:08:19:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت