ترەمپ و ئەردۆغان کۆبوونەوە



وێستگە نیوز-
سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی تورکیا لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی ناتۆدا لە لەندەنی پایتەختی بریتانیادا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ ی ١٢ ی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەم، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لەندەن-ی پایتەختی لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی ناتۆدا لە لەندەن-ی پایتەختی بریتانیا کۆبوونەوەو.

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا، رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە دوای کۆبوونەوەی سەرەکی سەرکردەی وڵاتانی ناتۆ بووە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بەبێ بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، ماوەی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک نیو کاتژمێری خایاندووە. 

بۆ دووەم رۆژە چالاکیەکانی لوتکەی ناتۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەی وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتیەکە بەڕێوەدەچێت.

ش . ر


PM:04:44:04/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو