ماكرۆن لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ هێرشی كردە سەر توركیا


وێستگە نیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە لەندەن لەگەڵ ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كۆبوویەوە، لە لێدوانێكدا ماكرۆن هێرشی كردە سەر توركیا.


لەو دیدارەدا ماكرۆن رایگەیاند كە توركیا هێرشی كردۆتە سەر كوردە هاوپەیەمانەكانیان كە بەیەكەوە شەری داعشیان كرد، جگە لەوەیش تۆمەتیاری كرد بەوەی كە هاوكاری بەشێك لەو چەكدارانەی كردووە كە پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە.

هەروەها باسی ئەوەیشی كرد كە دەبێت توركیا روونكردنەوە بدات لە بارەی كڕینی سیستمی موشەكی "ئێس 400" لە روسیا، بەوتەی ئەو "نابێت وڵاتێك ئەندامی ناتۆ بێت و ئەو سیستەمە موشەكیەی هەبێت.

ماكرۆن وتیشی: توركیا دەبێت روونكردنەوەش بدات لەسەر بابەتی بڕیاری رێگرتن لە ناتۆ لە دەركردنی بڕیارێك ئەگەر لەگەڵیدا لەسەر ناساندنی "تیرۆر" رێك نەكەوین.

لای خۆیەوە ترەمپ باسی لەوە كرد كە هەندێك وردە كێشەیان هەیە لەگەڵ فەڕەنسا لە بارەی ناتۆوە چارەسەری دەكەن.

هەروەها هۆكاری كڕینی موشەكی "ئێس 400"ی روسی لە لایەن توركیاوە خستە ئەستۆی باراك ئۆباما بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبووە چەك بە توركیا بفرۆشێت لە ساڵانی پێشوودا.

د.ح
 
 


PM:06:20:03/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو