ترەمپ: لەگەڵ كیم جۆنگ ئۆن یەكترمان خۆشدەوێت


وێستگە نیوز-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە متمانەی بە كیم جۆنگ ئۆن هەیە و بە "پیاوی موشەك" ناوی برد.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ یەنس ستۆلتنبێرگ سەرۆكی رێكخراوی ناتۆ، ترەم لە بارەی سەرۆكی كۆریای باكوور وتی "چاوەدڕێ دەكەین بزانین چوو ڕوو دەدات، من متمانەم پێیەتی، من خۆشم دەوێت، ئەویش منی خۆشدەوێت، پەیوەندییەیك باشمان هەیە".

وتیشی: بێگومان ئەو حەز بە هەڵدانی موشەك دەكات، ئایا وانییە، لەبەر ئەوەیە كە من وەسفی دەكەم بە "پیاوی موشەك"، پەیوەندیەكی باشمان هەیە بزانین چی روو دەدات.

ترەمپ لە بارەی شەڕ لە ئاسیا ئاماژی كرد "ئێمە نازانین چی لە كۆریای باكوور روودەدات ئێستا، سڵاو پەیوەندی باشمان هەیە لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور، من تاكە سەرۆكم لە جیهاندا كە پەیوەندیەكی باشم لەگەڵ هەیە، ئەگەر من سەرۆك نەبوومایە ئێستا لە ئاسیا شەڕ دەبوو".

د.ح
 


PM:04:39:03/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت