وه‌زاره‌تی دارایی: 12 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزارین

‌وەزارەتی دارایی 12 مووچەی فەرمانبەران قەرزدارە

وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند و وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌سێ مووچه‌كه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌، حكومه‌ت 12 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزداره‌.


ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە بەرنامەی تاوتوێی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تیدا رایگه‌یاند: وەزارەتی دارایی دەیەوێت مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە دابەشبکات، بەڵام ئەوەش پەیوەستە بە باشی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا و تورکیا.

باسی لەوەش کرد، دانەوەی‌ ئەو 12 مووچەیەی کە وەزارەتی دارایی هەرێم قەرزاری مووچەخۆرانە، پەیوەستە بە باشبوونی دۆخی دارایی هەرێمەوە.

هاوکات، سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستان وتی، "کورد چۆن بەشدارە لەو قەرزانەی کە حکومەتی عیراق دەیکات بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانە ئابوورییەکەی، دەبێت عیراقیش بەشدار بێت لە دانەوەی قەرزەکانی سەر هەرێم".

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرێم و بەغدا بۆ ساڵی‌ 2020 رێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییان ئه‌نجامداوه‌ لەسەر رادەستکردنی‌ 250 هەزار بەرمیل نەوتی‌ رۆژانە لەلایەن هەرێمەوە و پابەندبوونی‌ بەغداش بە ناردنی‌ بەشە بودجەی‌ هەرێم.

هــ. ر


AM:08:53:28/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 39592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو