ڤیدیۆ.. تێپەڕینی هەزاران ئاسک بە رێگەیەکی سەرەکیدا



وێستگە نیوز-
رۆژنامەنوسێکی گەشتیار کە سەردانی هەرێمی سیبیریای بەفراوی لە روسیا کردووە ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی هەزاران ئاسکی بڵاوکردووەتەوە کە لە سەر شەقامێکی سەرەکی بە لایدا تێدەپەڕن. 

ئەو ئاسکانەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون جۆرە ئاسکێکی سەرنجڕاکێشن و پێیان دەوترێ "رەنە"، ئەو رۆژنامەنوسە لە کاتی تێپەڕینیاندا بە شوێنەدا ئۆتۆمبێلەکەی رادەگرێت و ڤیدیۆکەیان تۆمار دەکات. 

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردووەتەوە ئەو ڤیدیۆیەکە لەسەر رێگایەک تۆمارکراوە کە درێژیەکەی 350 کیلۆمەتر دەبێت و هەردوو شاری سالیخارد و نادیم-ی دوورە دەست لە باکوری روسیا پێکەوە دەبەستێتەوە، ناوچەکە نزیکەی 3600 کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختی روسیاوە دوورە.

رۆژنامەنوسەکە وتوویەتی تێپەڕینی ئەو هەزاران ئاسکە 15 خولەکی خایاندووە.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی روسیا نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار ئاژەڵی رەنە لە باکوری وڵاتەکەدا دەژین هاوکات نزیکەی 100 هەزار کەسیش لەو ناوچەیە نیشتەجێن.

 
ش . ر



PM:04:05:26/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو