به وێنه.. له هۆڵێكی ئاهه‌نگ گێڕان له هه‌ولێر ئاگر كه‌وته‌وه
دیمەنی کەوتنەوەی ئاگرەکە.. فۆتۆ: بەرگری شارستانی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
له به‌شی دواوه‌ی كافتریا‌و هۆڵی ئاهه‌نگگێڕانی كینتاكی له گه‌ڕه‌كی نه‌وۆزی شاری هه‌ولێر ئاگر كه‌وته‌وه، به‌رگری شارستانی هه‌ولێریش له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: پێشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووه‌می 2019، ئاگر لە موه‌لیدەی بەشی دواوەی کافتریا و ھۆلی ئاھەنگ گێرانی کینتاکی لە گەڕەکی نەورۆز كه‌وته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه موه‌لیدە و ژووری کارپێکەرانی موه‌لیدەی كافتریاكه سوتاون.
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر روونیشكردووه‌ته‌وه: دواتر ھەردوو تیمی بنکەی بەرگری شارستانی نەورۆز گەیشتوونەته شوێنی رووداوەکە و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
دواجار ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه به‌هۆی رووداوی ئاگره‌كه‌وه ته‌نها زیانی مادی هه‌بووه‌و زیانی گیانی نه‌بووه.
هــ. ر
PM:02:11:25/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت