پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ: چاكسازی دەبێت لە سێ سەرۆكایەتییەكەوە بكرێت


وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ رایگەیاند كە چاكسازی دەبێت لە سێ سەرۆكایەتییەكەوە دەست پێ بكات.

مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە نوسینێكدا كە لە رێی تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردۆتەوە نوسویەتی "چاکسازی کە بکرێت، پێویستە لە سێ سەرۆکایەتیەکەوە بکرێ موچەو دەرماڵەو خانەنشینی پلە باڵاکان کەمبکرێتەوەو بخرێتە سەر موچەو دەرماڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و پێشمەرگە".

بە وتەی مژدە "چاکسازی دەبێت لە داهاتی نەوت، ناوخۆ، خاڵە سنووریەکان بکرێ و شەفاف بکرێت، پارەکەی دیاربێت، ناکرێ تۆ مانگانە سەدان ملیۆن دۆلار بدزیت لەم داهاتە، بەڵام چاوت لەمووچە و دەرماڵەی مۆزەفی داماو بێت".

ئەو پەرلەمانتارە روو لە سێ سەرۆكایەتیەكە دەكات و دەڵێت "ئەسڵەن تۆ بۆ چاکسازی ئەکەیت؟ بۆئەوەی ژیانی خەڵکی خوارەوە باشکەیت و موچەو خانەنشینی، لەگەڵ پلە باڵاکان ئەم جیاوازیە زۆرە نەبێت، ئەگینا کە لە خوارەوە دەستت پێکردو موچەو دەرماڵەکانت کەمکردنەوە، ئەمە نەک چاکسازی نیە، بەڵکو بەدسازیە".

د.ح
 


PM:11:57:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو