وتەبێژی سەرۆكوەزیران هەواڵێكی رۆیتەرز رەتدەكاتەوە


وێستگە نیوز-
سەرۆكایەتی وەزیران بۆ دووەم رۆژ رەتیدەكاتەوە هیچ خۆپیشاندەرێك لە بەغدا كوژرابێت سەرەڕای ئەوەی ئاژانسە جیهانییەكان بڵاوی دەكەنەوە.

لیوا خەڵەف عەبدولكەریم وتەبێژی سەرۆكایەتی هێزە چەكدارەكان لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی رەسمی عیراق دەڵێت "وەزارەتی تەندروستی هیچ حاڵەتێكی كوژرانی تۆمار نەكردووە لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا".

بە وتەی ناوبراو ئەوەی رۆیتەرز بڵاوی كردۆتەوە كە سێ كەس كوژرابێت و 36 كەسی تر بریندار بوو بێت دوورە لە راستیەوە.

ئەم لێدوانە ناوبراو دوای ئەوە دێت دوێنێ بە هەمان شێوە ئەو بەرپرسە عیراقیە رەتیكردەوە هیچ خۆپیشاندەرێك كوژرابێت، لە كاتێكدا میدیاكان جەختیان لە كوژرانی چەند خۆپیشاندەرێك دەكردەوە.

د.ح
  


PM:11:11:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت