فڕۆکەوانێکی ساختە



وێستگە نیوز- 
پیاوێکی هیندی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن توانی فێڵ لە دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەکان بکات بەهۆی پۆشینی پۆشاکێکی ساختەی فڕۆکەوانی و ناسنامەیەکی ساختەوە بەڵام دواتر راستیەکەی ئاشکرا بوو. 

رۆژنامەی "تایمز ئۆف زە ئیندیا" رایگەیاندووە، راجان مەحبوبانی بەردەوام خووی بەوەوە گرتووە پۆشاکێکی ساختەی فڕۆکەوانی تایبەت بە کۆمپانیای "لۆفتهانزا" ی ئەڵمانی  بپۆشێت بۆ ئەوەی چەند دەستکەوتێک بەدەستبهێنێت. 

لەو ماوەیەی پیاوە هیندیەکە بە شێوەیەکی ساختە کاری کردووە چەند شتێکی بەدەستهێناوە وەک تێپەڕین بە شوێنی تایبەتی گەشتیاران و چوونە ناو فڕۆکەکانەوە و گەیشتن بە بە بەشی تیمی فڕۆکەوانی بەدەستهێنانی چەندین بلیتی بێبەرامبەری گەشت کردن. 

راجان مەحبوبانی تەمەن 48 ساڵ دانی بەوەدا ناوە پێش دەستگیرکردنی توانیویەتی 15 جار گەشت بکات . 

وتووشیەتی، " توانیومە ناسنامەیەکی ساختەی کارکردنیش لە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی دروست بکەم، بۆ ئەوەی باوەڕ بە دەسەڵاتداران بهێنم کە کە لە کۆمپانیایەکی گەورە کار دەکەم". 

کاتێک کارەکەی ئەم "فڕۆکەوانە ساختەیە" دەخوێنینەوە راستەوخۆ خەڵمان بۆ فیلمێکی هۆلیوود دەچێت بە ناوی " بمگرە ئەگەر توانیت" کە لە ساڵی 2002 دا بەرهەمهێنراوەو ستیڤن سیبیلبێرگ دەرهێنەریەتی و ئەکتەری ناودار لیۆنارد دی کاپیریۆ رۆڵی سەرەکی تێدە دەگێڕێت، چیرۆکی فیلمەکە باس لە پیاوێک دەکات کە بە شێوەیەکی زیرەکانە هەموو فایلە فەرمیەکان ساختە دەکات و بەهۆیەوە سەدان هەزار دۆلار کۆدەکاتەوە.

ئەوەی زیاتر جێی سەرنجە ئەوەیە راجان مەحبوبانی هەموو کارە نایاساییەکانی بە ڤیدیۆ تۆمار کردووەو لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردوونەتەوە، " رەنگە بۆ ئەوەی شانازی بە خۆیەوە بکات..". 


ش . ر 


PM:10:44:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت