گەنجێك لە نەرویج هێرش دەكاتە سەر سەرۆكی گرووپێك كە دەویست قورئان بسوتێنێت


وێستگە نیوز-
لە نەرویج لە كاتی گردبوونەوەی گرووپێكدا سەرۆكی گرووپەكە هەوڵیدا قورئانێك بسوتێنێت بەلآم گەنجێك هێرشی كردە سەر ئەو كەسە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا.

سەرۆكی گرووپەكە كە لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا قورئانەكەی سوتاند، گەنجێك هێرش دەكات سەر ئەو كەسە و رێگری دەكات لە سوتاندنی قورئانەكە، هەرچەند وا بڵاوە كرایەوە كە كوردە بەڵام میدیا عەرەبییەكان دەڵێن ئەو گەنجە ناوی قوسەی رەشیدە و خەڵكی فەڵەستینە.  

لەو بارەوە عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان نوسویەتی "جێگەی داخە حکومەتی نەرویج لەبری ڕێگەگرتن لە گەمژەیەک کە بە هەموو پێوەرێک پێشێلکردنی یاسا و ،ادابە گشتییەکانی ئەو وڵاتەیە و پێکدادانی کۆمەڵگە و ڕەوەندی ئیسلامیی لێدەکەوێتەوە کە هیچ وڵاتێک سود لەمە نابینێت، پۆلیسی بۆ پاسەوانیکردن داناو".

هەورەها ستایشی ئە كوڕە دەكات و دەڵێت "ئەو گەنجە کوردە بە شەهامەتەی بە ئەخلاقی بەرزی باپیرە گەورەمان (سەڵاحەدینی ئەیوبی) ڕوبەڕوی مولحێدێک بووە کە لەپێش چاوی خەڵک و لە وڵاتێکی بەناو دیموکراسیی قورئانی پیرۆزی دەسوتاند .

دەشڵێت "ئەگەرچی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەستدرێژییە بۆسەر ماف و پیرۆزییەکانی زیاتر لە یەک ملیار مسوڵمان، هاوکات ئەوپەڕی بەدڕەوشتیی و ترسنۆکییە و نیشانەی ئیفلاسیی فیکری ئەوانی دیکەیە لەبەرامبەر ئیسلام" .




  


PM:10:36:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 38456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو