هۆشیار زێباری پێشنیاز دەكات یۆنامی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی عیراق بكات

‌هۆشیار زێباری

وێستگە نیوز-
هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی لە حكومەتی عیراق پێشنیاز دەكات رێكخراوی یۆنامی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بكات.

هۆشیار زێباری كە هاوكات كادرێكی پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە توتیكێدا كە لە ڕێی تۆڕی كۆمەلآیەتی تویتەر بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت "بۆچی بژاردەی سیاسەتمەدارانی عیراق پێشنیاز نەكەین یۆنامی سەرۆكایەتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بكات بە مەبەستی هەڵبژاردنێكی پاكی پاكی پاك".

ئەم پێشنیازە دوای ئەوە دێت كە خۆپیشاندەران و زۆرێك لە رەوتە سیاسییەكانی عیراق و كوردستان پێیان وایە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی بێ لایەنانە هەڵبژاردنەكانیان بەڕێوە نەبردووە و ئەوان بەشێكن لە هۆكاری ئەوەی جارێكی دیكە ئەو حزبانە هەڵبژێردرێنەوە كە عیراقیان بەم دۆخە گەیاند.

هاوكات بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارە كۆمسیۆنێكی نوێ و بێ لایەن پێكبهێنرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بە پێی یاسایەكی نوێی هەڵبژاردن.

د.ح
 


PM:09:11:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت