ئەمریكا سزا بەسەر وەزیری پەیوەندییەكانی ئێراندا دەسەپێنێت


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە كە سزای بەسەر محەمەد جەواد ئازەری جەهرەمی وەزیری پەیوەندییەكانی ئێراندا سەپاندووە.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی ئاشكراكرد كە ئازەری بەهۆی بڕینی هێڵی ئینتەر نێتەوە لە وڵاتەكەی سزای بەسەردا دەسەپێنێت، بە راگرتنی حسابەكانی و قەدەغەكردنی هاووڵاتیانی ئەمریكا و هەر كیانێكی ئەمریكا بە مامەڵە كردن لەگەڵیدا.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاتووە "بەرپرسانی ئێران دەزانن ئینتەر نێتی ئازاد و كراوە ناشەرعی بوونی ئەوان دەردەخات، لەبەر ئەوە هەوڵ دەدەن چاودێری بخەنە سەر تا لەو رێگەیەوە خۆپیشاندانەكان قەڵاچۆ بكەن.

د.ح

  


PM:08:43:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو