ئێرانییەكان بە دەم پەیامە فارسییەكەی پۆمپیۆوە جوون
وێستگە نیوز-
ئێرانییەكان بە ناردنی ژمارەیەكی زۆر ڤیدیۆی خۆپیشاندانەكان وەڵامی پەیامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكایان دایەوە، كە بە فارسی ئاراستەی خۆپیشاندەرانی ئێرانی كردبوو.
له ههژماری تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر لە پەیامێكدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە خۆپیشاندەرانی ئێران كرد ڤیدیۆ و وێنە و زانیاریی لەسەر رهفتاره "سهركوتكەرهكان"ی ئێرانیان بۆ رهوانه بكهن كه حکومەتی ئەو وڵاتە بهرامبهر خهڵکی ناڕازی دەیکات، ئەوان بۆیان بڵاو دەكەنەوە.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکیدا کە بە زمانی فارسی و ئینگیزیش نوسیویەتی دەشڵێت '' ئەمریکا پێشێلکارییەکان ئاشکرا دەکات و سزای ئهنجامدهرانی دەدات".
لە بەرامبەردا هەر لەو تویتەدا ئێرانییەكان ژمارەیەكی زۆر ڤیدیۆی خۆپیشاندانەكانیان بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داناوە كە هێزە ئەمنییەكانی ئێران چەندین پێشێلكاریان ئەنجامداوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران.
دیمەنەكانی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی ئێرانییەكان دایان ناوە بەشێكیان رشتنی خوێن و توندوتیژی و دیمەنی ترسناکی تێدایە.
ناردنی ئەم ڤیدۆیانە لە دوای ئەوە دێت كە حكومەتی ئێران لە رۆژانی پێشوودا هێڵەكانی ئینتەر نێتی لە سەرانسەری وڵاتدا بڕی بوو بەڵام دوای سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان ئینتەر نێت جارێكی دیكە خرایەوە كار.
د.ح
PM:07:17:22/11/2019
ئهم بابهته 13576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت