خۆپیشاندەرانی "قەڵای شەكر" رێگەی كێڵگە نەوتیەكان دادەخەن

‌خۆپیشاندەران لە قەڵای شەكر "قلعەت سكر"

وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ خۆپیشاندەران لە قەڵای شەكر "قلعەت سكر" رێگای كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای زی قاریان داخستووە.


سەرچاوەیەكی ئەمنی بە سایتی سۆمەریە نیوزی راگەیاند، خۆپیشاندەران لە قەزای قەڵای شەكر ئەو پردەیان گرتووە كە رێگایە بۆ كێڵگە نەوتییەكانی غەراف.

ئەم خۆپیشاندانە هاوكات لە گەڵ خۆپیشاندانەكانی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عیرق لە دژی گەندەڵی و دەسەڵاتی حكومەتی عیراق بەهۆی خراپی بژێوی و نەبوونی هەلی كار.

د.ح
 


PM:04:48:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو